بەشە لەکارکەوتووەکانی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجینی پزیشکی لە سلێمانی چاک دەکرێتەوە
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و تێیدا رەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی بڕی 26 ملیۆن و 150 هەزار دینار بۆ مەبەستی چاککردنەوەی بەشە لەکارکەوتووەکانی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجینی پزیشکیی لە سلێمانی.
هەروەها لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی کە ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گەنجینەی سلێمانی یەک کراوە، ئەوە خراوەتە روو کە ئەم بڕە پارەیە بەشێوەی (نەقد)ی لەسەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەپێی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان خەرج دەکرێت.
باسنیوز
