چەمچەماڵ.. ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدان و برینداربوونی حەفت کەسی لێکەوتەوە

چەمچەماڵ.. ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدان و برینداربوونی حەفت کەسی لێکەوتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە سنووری شاری چەمچەماڵ چوار كەس گیانیان لەدەست دا و سێ كەسیش برینداربوون .

شێرزاد محەمەد، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ، رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/6/2020، دوو ئۆتۆمبێل لە نێوان شاری چەمچەماڵ و شارۆچكەی تەكیە پێكیاندادا".

گوتیشی: "لە ئەنجامی رووداوەکەدا چوار كەس گیانیان لەدەست دا و سێ كەسیش برینداربوون".

سەرچاوەیەك لەنەخۆشخانەی شەهید پێشرەو لە شاری چەمچەماڵ رایگەیاند: "تەواوی قوربانییەكان كرێكارن و خەڵكی سنووری چەمچەماڵن".












باسنیوز
Top