پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11/6/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدتا هاتووه: "پێنج تووشبووی دیكه‌ى ڤایرۆس کۆرۆنای نوی COVID19، كه هه‌موویان پیاون و تەمەنیان 80، 78، 70، 69 و 48 ساڵه و دانیشتووى سلێمانین، دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە و له بەشی چاودێریی چڕ، گیانیان لەدەست دا".
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوان، هیوادارین هاووڵاتییان پابەندی ڕێنوێنییه تەندروستیییه‌كان بن".
باسنيوز
