كه‌سێك به‌هۆى ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى هه‌ولێر گیانى له‌ده‌ست دا

كه‌سێك به‌هۆى ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى هه‌ولێر گیانى له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11/6/2020، له‌ باڵەخانەیه‌كى نیشتەجێبوون لەسەر شه‌قامى 40 مەتریی ھەولێر، ئاگر کەوتەوە، بەو ھۆیەوە ژمارەیەک ھاووڵاتیی نیشتەجێى نێو باڵەخانەکە لە نێو بیناکە گیریان خواردبوو، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی ھەولێریش گەیشتنه‌ شوێنی ئاگرەکە هاووڵاتییه‌كانیان ڕزگار کرد، به‌ڵام به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه‌ كه‌سێك گیانى له‌ده‌ست دا.

له‌باره‌ى دوایین زانیارییه‌كان له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه‌وه‌، ڕائید سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە كه‌ناڵى (کوردستان 24)ـی ڕاگه‌یاندووه‌: "ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و تەنیا دووکەڵەکەی ماوە کۆتایی بێت، لە ڕووداوەکەدا بەداخەوە هاووڵاتییەکی خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان گیانی لەدەست داوە، ئەو خێزانانەی دیکە کە لە ئەنجامی ئاگرەکە لە سەرەوەی هۆتێلەکە گیریان خواردبوو و ژمارەیان زیاتر لە 25 کەس بوو، هەموویان لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بە پەیژە ڕزگار کران".

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە شوێنی ڕووداوەکەوە لەبارەی ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە باسى له‌وه‌ كرد: "ئەو کەسە لە خەودا بووە، کێشەکە لە چڕیی دووکەڵ بووە، بۆیە گیانی لەدەست داوە".











باسنيوز



Top