له هه‌ولێر ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون كه‌وته‌وه
به‌پێى زانیارییه‌كان، کەمێک پێش ئێستا (پێنجشه‌ممه 11/6/2020)، له باڵەخانەیه‌كى نیشتەجێبوون لەسەر شه‌قامى 40 مەتریی ھەولێر، ئاگر کەوتەوە، بەو ھۆیەوە ژمارەیەک ھاووڵاتیی نیشتەجێى نێو باڵەخانەکە لە نێو بیناکە گیریان خواردووه، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی ھەولێریش گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەکە و سەرقاڵی کۆنترۆڵكردنی ئاگرەكه و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەن.
ژمارەیەک لەو کەسانەى له‌نێو باڵه‌خانه‌كه گیریان خواردبوو، ڕزگار كراون، تیمەکانی به‌رگریی شارستانیش سەرقاڵی ڕزگارکردنى ئەو ھاووڵاتییانەن كه له‌نێو باڵه‌خانه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه.
باسنيوز
