قایمقامیەتی سۆران ئاگادارییەک بۆ دانیشتوانی شارەکە بڵاو دەکاتەوە

قایمقامیەتی سۆران ئاگادارییەک بۆ دانیشتوانی شارەکە بڵاو دەکاتەوە
بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020.6.11 قایمقامیەتی قەزای سۆران بڵاوی کردووەتەوە، هاووڵاتیانی ناو شاری سۆرانی ئاگادار کردووەتەوە کە لە ڕۆژی یەکشەممە 2020.6.14 بەدواوە بۆ مامەڵەی تاپۆکردنی خانووەکانیا، دەتوانن داواکارییەکانیان پێشکەش بە قایمقامیەت بکەن.

لە نووسراوەکەی قایمقامەتی سۆراندا هاتووە: "بەپێی یاسای ژمارە ٣ی ٢٠١٩ هاووڵاتیان دەتوانن داواکارییەکانیان پێشکەش بە قایمقامەتی سۆران بکەن بە مەبەستی دەستپێکردنی ڕێکار یاساییەکانی بە خاوەنکردن".

لە چەند مانگی رابردوودا بڕیاری تاپۆکردنی خانووی هاووڵاتیان لە چەند گەڕەکێکی شاری سۆران دراوە.












باسنيوز



Top