گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران: كەرەنتینەكردنی چۆمان كاریگەی لەسەر جموجۆڵی بازرگانی نەبووە

گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران: كەرەنتینەكردنی چۆمان كاریگەی لەسەر جموجۆڵی بازرگانی نەبووە
دوای تۆماركردنی چەند تووشبوویەكی كۆرۆنا لە قەزای چۆمان، قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ و کەرەنتینکردنی قەزاکە راگەیەندرواوە، گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەرانیش دەڵێت، ئەم قەدەغەیە رێگری لە جموجۆڵی بازرگانی نەكردووە.

سیروان حوسێن، گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، رايگەیاند: "هەرچەندە بەهۆی تۆماركردنی چەند تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای چۆمان و ناحیەی حاجی ئۆمەران، رێكارەكانی خۆپارێزی زیاتر گیراونەتە بەر و قەدەغەی گشتیی هاتووچۆ لە قەزای راگەێندراوە، بەڵام ئەمە كاریگەری نەكردووەتە سەر جموجۆڵی بازرگانی لە سنوورەكەدا".

گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، ئەوەشی ئاشكرا كرد،: "رۆژانە بارهەڵگرەكان كاڵا و خۆراك و پێداویستییەكان دەگوازنەوە و ئەوان باجی رێگەپیدانیان پێیە و پابەندیشن بە رێنماییە تەندروستییەكان لەم ڕووەوە هیچ بەربەستێك نەبووە".











باسنيوز




Top