هۆشداریی لە روودانی ”کارەساتێکی مرۆیی“ لە کەمپێکی سلێمانی دەدرێت
فازڵ غەڕاوی، ئەندامی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاندووە، حاڵەتێکی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە کەمپی ئاشتی لە سلێمانی، کە ئاوارەکانی پارێزگای سەڵاحەدین لەخۆ دەگرێت، تۆمار کراوە.
فازڵ غەڕاوی هۆشداریی داوە لە روودانی کارەساتێکی مرۆیی لەو کەمپە و کەمپەکانی دیکە و رایگەیاندووە، ”ئەگەر حکوومەتی عێراق بەرنامەیەکی تەندروستیی و خۆپارێزی لەو کەمپانە جێبەجێ نەکات“، ئەوا کارەساتی مرۆیی لە کەمپەکانی ئاوارە عێراقییەکان روو دەدات.
باسنيوز
