فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی ھەرێم لە بەغدا: سەرۆکی شاندی کوردستان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی عێراق و ئەمریکا گەیشتە بەغدا

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی ھەرێم لە بەغدا: سەرۆکی شاندی  کوردستان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی عێراق و ئەمریکا گەیشتە بەغدا
سەرۆکی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا، گەیشتە بەغدا.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕاگەیاند: "كه‌مێك پێش ئێستا (پێنجشه‌ممه‌ 11/6/2020)، فەوزی ھەریری، سەرۆکی شاندی ھەرێمی کوردستان گه‌یشتە بەغدا".

گوتیشی: "بڕیار وایە كاتژمێر 1ى دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق گفتوگۆکانی ئەمریکا و عێراق بە بەشداریی ھەرێمی کوردستان دەست پێبکات".

سەرۆکی نوێنەرایەتیی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، گفتوگۆکانی ئەمریکا و عێراق لەبارەی ئابووری، ئەمنی، سیاسی و سەربازی دەبن.







باسنيوز
Top