دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر كەرەنتین كرا

دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر كەرەنتین كرا


بەهۆی تووشبوونی دوو دادوەر لە دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر، بۆ ماوە 14 ڕۆژ دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر كەرەنتن كرا.

لەمبارەوە شەهرام میحراج، بەرپرسی ڕاگەیاندنی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر ڕاگەیاند: "بەهۆی هەبوونی دوو حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر، دادگاكە كەرەنتین كراوە".

ڕاشی گەیاند: "هەردوو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو دادوەرن لە سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر، دوای دەركەوتنی نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لێیان و ئەنجامدانی پشكنین، دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەكەن، بڕیار درا بە كەرەنتینكردنی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر بۆ ماوەی 14 رۆژ".





باسنيوز
Top