ته‌ندروستیی جیهانی: هه‌رێمی كوردستان بووە مۆدیلێكی جیهانی بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا
ئەمشەوی چوارشەممە نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند ڕێكارەكانی لە هەرێمی كوردستاندا گیرانەبەر بۆ خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، نەك هەر بۆ عێراق، بەڵكو بۆ جیهانیش بووە مۆدێل.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له عێراق لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی "كوردستان 24"، رایگه‌یاند كە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری خۆپاراستن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا بووبووه مۆدێلێك نه‌ك ته‌نیا بۆ عێراق، به‌ڵكو بۆ جیهانیش.
نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاماژەشی بەوەدا كە له كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان و سه‌ره‌تای جه‌ژندا، شتێك له عێراق رووی دا كه قبووڵكراو نییه، هه‌موو رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ شكێنران، رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی شكێنران، نه‌ده‌بوو قه‌ره‌باڵغی و كۆبوونه‌وه بكرێت، ده‌بوایه خه‌ڵك دوور بكه‌ونه‌وه له یه‌كتر و خۆیان بپارێزن.
گوتیشی هه‌بوونی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران و جێبه‌جێ نه‌كردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ناوخۆ و كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له دهۆك و شوێنه‌كانی دیكه، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه هه‌فته‌ی رابردوو بینیمان و هه‌موو ژماره‌كان به‌رز بوونه‌وه.
نوێنەری ڕێكخراوە جیهانییەكە ئاماژەی بەوەش دا كە له حەفت رۆژی رابردوودا ژماره‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌رز بوونه‌ته‌وه و %40 ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه، هه‌موو ژماره‌كان له سه‌رووی 1400 حاڵه‌ت زیاتره و له %16ی تووشبووانیش مردوون، ئه‌گه‌ر له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ره‌وشه‌كه به‌و جۆره بێت و ئاستی تووشبوون به‌رز بێته‌وه، به دڵنیاییه‌وه كۆرۆنا زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات.
نوێنه‌ری ته‌ندروستیی جیهانی له عێراق له باره‌ی رێكار و بڕیاره‌كانی خۆپارێزی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە گوتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووبووه مۆدێلێك نه‌ك ته‌نیا بۆ عێراق، به‌ڵكو بۆ جیهان. رێكاره‌كانی زۆر جوان گرتنه به‌ر و پێشوه‌خته بوون، كه‌ره‌نتینه‌ی خه‌ڵكی گه‌ڕاوه و شتی باشی كرد، رۆژانه تێستی زۆر زیاتری له عێراق ده‌كرد، ژماره‌ی تێسته‌كان %50 بوون و زۆر باش بوون، ئه‌مه زۆرترین ژماره‌ی تێست بووه له عێراق كراوه، به‌دوای كه‌یسه‌كاندا ده‌چوون و به‌ركه‌وتووه‌كانی كه‌ره‌نتینه ده‌كرد، بۆیه زانیمان و ده‌ریشكه‌وت كه ژماره‌كان له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه زۆر كه‌م بوون و هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و رێكاره باشانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشانه‌ی هه‌بوون و ئه‌و قه‌یرانه‌ی له ئارادا بوو، خۆم دوو هه‌فته پێش ره‌مه‌زان سه‌ردانی هه‌رێمم كرد و بینیم به هۆی گوشاری ئابوورییه‌وه تا راده‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌كانی هه‌ڵگرت.
باسنيوز
