بەهۆی نەبوونی كارەبا لە شارەدێی مەندەلی خۆپیشاندانە
ئەیاد حەسەن، یەكێك لە خۆپیشاندەرانی مەندەلی، رايگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 10/6/2020 وەك هاووڵاتیانی مەندەلی خۆپیشاندانێكی بەفراوانمان بەهۆی لاوازی و كەمی ڤۆڵتێی كارەبای شاروچكەكەمان دەست پێ كرد، چونكە لەلایەن بەرپرسانی دیالەوەوە ساڵانێكە كارەبا لە ئێرانەوە بۆ تەواوی دیالە و ناوچە كوردستانییەكان و خانەقین راكێشراوە، كەچی كارەبای ئێمە زۆر جار دەبڕێت، ئەوكاتانەش كە كارەبا دێت ناتوانین زۆربەی ئامێرەكانمان بخەینە كار."
گوتیشی: "جگەلە بەڕێوەبەری شارۆچكەی مەندەلی، هاوكات نوێنەری مەندلیمان لە پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەو گرفتە ئاگادار كردووەتەوە."
لەمبارەوە، ئازاد حەمید شەفی، سەرۆكی پێشتری ئەنجوومەنی شارەوانیی مەندەلی، كە ئێستا نوێنەری شارۆچكەی مەندەلییە لە پەرلەمانی عێراق، لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەرلەمانتارە رايگەیاند: "لە رۆژانی داهاتوودا لەسەر ئەو كێشەیە لەگەڵ وەزیری كارەبای عێراق كۆ دەبمەوە و دەبێت ئەو كێشە چارەسەر بكرێت."
بەهۆی ئەوەی زۆرینەی بەرپرسانی ناوچەكە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە کراونەتە عەرەب و بە زۆر سەپێندراون بەسەر ئەو شارۆچكەیەی ناوچە كوردستانییەدا بەشێك لە داواكارییەكان بە زمانی عەرەبی نوسرابوون."
باسنيوز
