تەندروستیی کەرکووک: تا ئێستا نزیکەی 200 کەس تووشی کۆرۆنا بوون
سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، ڕايگەیاند: "لە كەركووك تا ئێستا 196 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون و لەنێویاندا 110 كەسیان لە نەخۆشخانەن و لەژێر چاودێریی پزیشكیدان و 79 كەسیان چاك بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە و حەوت كەسیش بەهۆی هەمان پەتاوە گیانیان لەدەست داوە".
گوتیشی: "هەر دوێنێ سێشەممە 9/6/2020 حەوت كەسی دیکە تووشی كۆرۆنا بوون لە سەرەتاوە تا ئێستا حەوت كەس کە کەرکووک بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە و هاوكات دوێنێ سێشەممە سێ كەسی دیكەش چاك بوونەوە".
باسنيوز
