هۆكاری گیان لەدەستدانی چوار تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی تەمومژاوییە
دكتۆر عوسمان جەمال، پسپۆڕی نەخۆشییە درمییەكان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: ”لەسەر نەمانی کتوپری ئۆکسجین و مردنی چوار توشبووی کۆرونا کە تەندروستییان باش بوو، بۆ کەس دادگایی نەکرا؟“.
لەمبارەیەوە دكتۆر ئارى عه‌بدوڵا، پزیشكى جوومگه و ڕۆماتیزم ڕايگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده دوو كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ئۆكسجین له‌ناو سه‌نته‌رى شارى سلێمانى هەن، به‌ڵام نه‌مانى ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به چاره‌سه‌رى كۆرۆنا، به‌شێكى زۆرى بۆ هه‌ڵكشانى ژماره‌ى حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون به كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه كە زۆر لە تووشبوان به قورسی تووشى ڤایرۆسه‌كه ده‌بن و پێویسته به‌رده‌وام له‌ژێر كۆسجیندا چاره‌سه‌رى پزیشكى وه‌ربگرن، به‌ڵام پێویسته به‌رده‌وام ڕه‌چاوى ئه‌وه بكرێت كه ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ى تایبه‌تكراون به‌چاره‌سه‌رى په‌تاى كۆرۆنا، زیاتر له پێویست بوتڵى ئۆكسجینیان بۆ ئاماده بكرێت، تاوەكوو له حاڵه‌تى نه‌خوازراودا كێشه‌ى نه‌مانى ئۆكسجین ڕوونه‌دات".
ڕوونیشی كردەوە: ”نه‌مانى ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌شێكى په‌یوه‌ندى به كه‌مته‌رخه‌میی ئیدارەى نه‌خۆشخانه‌كان و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى ئیداره‌ى شاره‌كه‌وه هه‌یه، به‌و مانایه‌ى ئه‌وان وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه ئۆكسجین بۆ نه‌خۆشخانه‌كان دابین بكه‌ن، له‌كاتێكدا هه‌موومان ده‌زانین ڤایرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كى خێرا لە نێو خه‌ڵكدا بڵاوبووه‌ته‌وه و ده‌بوایه ڕه‌چاوى ئه‌وه بكرایه له هه‌موو نه‌خۆشخانه‌یه‌كى چاره‌سه‌رى كۆرۆنادا پێویسته ئۆكسجینى زیاتر هه‌بێت، تاوەكوو هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كێشه‌ى ئۆكسجینى نه‌بێت".
پزیشكەكە نەیشاردەوە كە ”لەم زۆنەدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌كو پێویست پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌كان نەبووە، ئه‌وه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ى كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانه‌وه، ئەوەش بۆ پزیشكه‌كان ناگه‌ڕێته‌وه، بەڵكوو بۆ یه‌كه كارگێڕى و ئیدارییه‌كانى ئه‌م زۆنه ده‌گه‌ڕێته‌وه".
داوای ئەوەشی كرد كە لێژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەبارەی گیان لەدەستدانی هەر چوار تووشبووەكەی كۆرۆنا لە سلێمانی پێكبهێندرێت و ”ئەگەر لێكۆڵینەوەكان دەریخست بەهۆی كەمتەرخەمییەوە بووە، ”ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌یوه‌ندیدار بوون به‌و پرسه، دادگایی بكرێن و سزا بدرێن".
لە لایەن خۆیەوە، دکتۆر هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیارى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەندروستیی سلێمانى ڕايگەیاند: "ئەو نەخۆشانەى گیانیان لەدەستداوە، بەهۆى کەمتەرخەمى و نەمانى ئۆکسجینەوە نەبووە، ئەوانەشى ئەو قسانە دەکەن، قسەى بێ بنەما دەكەن و لەپشتى کۆمپیتەرەکانیانەوە قسەى لەو شێوەیە دەکەن“.
جەختیشی كردەوە: ”ئەو شەوەى نەخۆشەکانى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، نەخۆشخانەکەى ئێمە کێشەى ئۆکسیجنى نەبووە و ئێستاش زۆربەى نەخۆشخانەکان كۆگای ئۆکسجینى دەستکردیان بۆ دابین کراوە“.
باسنيوز
