لە ماوەی 10 ڕۆژدا 500 کەس لە ئامەد تووشی کۆرۆنا بوون
بە گوێرەی زانیارییەكانی بەشی توركیی ئاژانسی (BBC هاووڵاتیانی ئامەد رێنمایی تەندروستی جێبەجێ ناكەن و دەچنە ناو قەرەباڵغی، هەروەها لە جەژنی رەمەزانیشدا، سەرەڕای قەدەغەی هاتوچۆ، بەڵام خەڵك سەردانی یەكتری كردووە و ڤایرۆسەكە لەو كاتەدا لە هەڵكشاندا بووە.
بەهۆی ئەوەی ژمارەی تووشبوو رۆژ بە رۆژ لە زیادبوونە، بۆیە پارێزگاری ئامەد بڕیاریدا هیچ كەسێك بۆی نییە بەبێ بەستنی ماسك بێتەوە دەرەوە، هەر كەسێك ماسكی نەبەستبێ، سزای ئابووری بەسەردا دەسەپێنن.
خالیس یەرلیكایە پزیشك لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئامەد، قسەی بۆ ئاژانسی (BBC)ی توركی كردووە و ئاماژە دەدات، دوای ئەوەی ژیان ئاسایی بووەوە، خەڵكی ئامەد بە شێوەیەك رەفتاریان دەكرد، وەكوو سەردەمی پێش كۆرۆنا، ئەمەش وای كرد تووشبوو زیاد بكات.
ئەو دەڵێت: "بەرلە ١ی حوزەیران ژمارەی تووشبوو لە ئامەد هەزار كەس بوو، واتە لە ماوەی ٢ مانگدا ئەو رێژەیە تۆمار كرابوو، بەڵام لە ماوەی١٠ رۆژی رابردوو ٥٠٠ تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوە، ئەمەش دەریدەخات خەڵك رێنماییەکان تەندروستی ڕەچاو ناكەن".
ژمارەی ئەو تووشبووانەی باری تەندروستییان ناجێگیرە، ٢٥ تووشبوون، هەروەها بەشێكی زۆریش پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانە.
هەمان پزیشك داوا لە گەنجانی ئامەد دەكات، خۆیان بپارێزن، چونكە ئەوەی مەترسیی زۆری لەسەرە، گەنجانن و ئەم شەپۆلە گەنجان زیاتر تووش دەكات.
باسنيوز
