له گه‌رمیان ئەنجامی 80 پشکنینی کۆرۆنا ده‌رچوو
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/6/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لە ئەنجامی 80 پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە گەرمیان کە ئەم بەیانییە ئاشکرا بوو، ھەموویان نێگەتیڤ (پاک) دەرچوون".
باس له‌وه‌ش كراوه: "دوێنێش لە کۆی پشکنینەکان، زۆرینەی زۆریان کە 130 نموونەی پشکنین بوون، بەھەمان شێوە نێگەتیڤ بوون و خاڵی بوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ته‌ندروستیی گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "لەگەڵ ئەم ئاماژە دڵخۆشکەرانەشدا، دەبێت ھاووڵاتییان مەترسیی ڤایرۆسەکە بە جددی وەربگرن و خۆیان بەتەواوی بپارێزن".
باسنيوز
