حەلبووسی بۆ نێچیرڤان بارزانی: خوازیارین رۆڵی نیشتمانیتان بۆ تێپەڕاندنی سەختییەکانی عێراق بەردەوام بێت
ئەمڕۆ 10-06-2020 ساڵێک بەسەر دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەم بۆنەیەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کردووە و دەڵێت، بەبۆی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ''دڵسۆزترین و جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەم بۆ سەرکردایەتی دانایی و هاوسەنگیتان لە هەرێمی کوردستان."
حەلبووسی باسی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە چارەسەرکردنی کێشەکان دەکات و دەڵێت: "خوازیارین فەخامەتی سەرۆک ئەو رۆڵە نیشتمانییەتان بەردەوام بێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو سەختیانەی کە عێراقی خۆشەویست پێیدا تێپەڕدەبێت، دیدگایەکی نوێ و کارا بۆ هاوکاریکردن بێتەئاراوە. "
دەقی پەیامەکەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
فەخامەتی سەرۆک نێچیرڤانی بارزانی بەڕێز
بەبۆی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دڵسۆزترین و جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەم بۆ سەرکردایەتی دانایی و هاوسەنگیتان لە هەرێمی کوردستان، هەروەها لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەکان بە گیانێکی گەشبینی و بیرێکی بەرنامەبۆداڕێژراو، خواست و ویستان بۆ هاوکاری بونیادنراوە لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور.
خوازیارین فەخامەتی سەرۆک ئەو رۆڵە نیشتمانییەتان بەردەوام بێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو سەختیانەی کە عێراقی خۆشەویست پێیدا تێپەڕدەبێت، دیدگایەکی نوێ و کارا بۆ هاوکاریکردن بێتەئاراوە.
داواکاریان لە خودای گەورە سەرکەوتووتان بکات بۆ خزمەتکردنی گەلی کوردستان و بەرزکردنەوە و گەشەپێدانی هەرێم. برام فەخامەتی سەرۆک دڵسۆزترین پیرۆزبایی و هەستی راستگۆیانەمان بەم بۆنە خۆشەویستە قبووڵ بفەرموون.
محەممەد حەلبووسی
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
10ی حوزیرانی 2020
رووداو -
