75٪ی کارگەی بەرھەمھێنانی ئۆکسجین لە سلێمانی لەکار کەوتووە

75٪ی کارگەی بەرھەمھێنانی ئۆکسجین لە سلێمانی لەکار کەوتووە
کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕاگەیاند: "وەک ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە کەموکوورتییەکانی کارگەی بەرھەمھینانی (ئۆکسجینی پزیشکی) سلێمانیمان کۆڵیووەتەوە و بۆمان دەرکەوت کە کارگەکە تەنھا ‏ توانای بەرھەمھێنانی ٢٥% ئۆکسجینی ھەیە و ٧٥٪‏ی لەکار کەوتووە".

گوتیشی: "بەدەر لەوە وێڕای ئەوەی کە کارگەکە کارگەیەکی زۆر گرنگە و خزمەتی ھاووڵاتیان و نەخۆشانی کردووە، بەڵام زۆر کۆنە و لەلایەن تەندروستیشەوە کەمتر بایەخی پێ دراوە و تەنھا حەوت کارمەندی بۆ تەرخان کراوە کە (١٢) کاتژمێر کار دەکەن و تا ئێستا ئۆتۆمبێلێکیان نییە بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانیان".

کەریم عەلی ڕوونیشی کردەوە کە کارگەکە بۆ چارەسەرکردنی ھەموو ئەو کەموکووڕیانە پێویستی بە (٢٦) ملیۆن دینارە ھەیە، بۆیە لە ھەوڵدا دەبین ھەموو ئەو داواکارییانە بگەیەنینە لایەنی پەیوەندیدار.






باسنيوز
Top