له هه‌ڵه‌بجه پێنج كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/6/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەڵەبجە دەستنیشان کران، كه تووشبووه‌كان دوو پیاو و دوو ئافرەت و منداڵێكن، سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشییان هەیە".
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کیمیابارانن، یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کانی عاشقانه، تووشبووه‌كه‌ى دیكه‌ش دانیشتووی گەڕەکی مەرزەبۆتۆیه.
باسنيوز
