پشکنین بۆ 200 پەرلەمانتار و کارمەندی پەرلەمان کراوە، لەو ژماره‌یه‌ 100 پشکنینیان ئەنجامەکەی دەرچووە،

پشکنین بۆ 200 پەرلەمانتار و کارمەندی پەرلەمان کراوە، لەو ژماره‌یه‌ 100 پشکنینیان ئەنجامەکەی دەرچووە،
ئەندامێکی لێژنەی تەندروستیی پەرلەمانى كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نزیکەی200 پشکنین بۆ پەرلەمانتار و کارمەندانی پەرلەمانى كوردستان کراوە، ئەنجامی 100 پشكنینیان گەڕاوەتەوە.

زانا مەلا خالید، په‌رله‌مانتارى كوردستان له‌ فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان و ئەندامی لێژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: "دوێنێ سێشەممە 9/6/2020، پشکنین بۆ 200 پەرلەمانتار و کارمەندی پەرلەمان کراوە، لەو ژماره‌یه‌ 100 پشکنینیان ئەنجامەکەی دەرچووە، کە ھیچ کامیان تووشى په‌تاى كۆرۆنا نه‌بوونه‌".

گوتیشی: "ئەنجامی 100 پشکنینه‌كه‌ى دیكه‌ ماوە کە تا كاتژمێر 1ى دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەردەچێت".

دوێنێ سێشه‌ممه‌ مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پاش تووشبوونی كارمەندێكی پەرلەمان بە پەتای كۆرۆنا، بڕیار دراوە پشكنین بۆ سەرجەم پەرلەمانتاران و كارمەندانی پەرلەمان بكرێت بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە باری تەندروستی و ئەگەری تووشبوونیان بە كۆرۆنا. گوتیشی: "پاش یەكلابوونەوە و دەركەوتنی ئەنجامەكان، بڕیار لەسەر كۆبوونەوەكەی پەرلەمان دەدرێت".





باسنيوز
Top