ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵی چەند پەیج و ماڵپەڕ و کەناڵێک بڵاو کردەوە.
لە روونکردنەوەکەی تەندروستی هەولێردا هاتووە: "ئەمڕۆ لەچەند پەیج و ماڵپەڕێک و کەناڵێک، لێدوانێک بەناوی بەڕێز د. دلۆڤان محمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بڵاو کراوتەوە، گوایە وەک تەندروستی هەولێر داواییان کردووە قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی ڕابگەینرێت، بەهەموو شێوەیەک ئەو لێدوانە ڕەتدەکەینەوە و بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێریش بەهیچ شێوەیەک لێدوانی لەم شێوەیەی بۆ هیچ ماڵپەڕ و پەیج و کەناڵێکی ڕاگەیاندن نەداوە".
تەندروستی هەولێر ئەوەشی خستووەتە روو، کە ئەوەی بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەماو ڕاستیەکی تێدانییە و تەنها مەبەست لێی بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی هاووڵاتییانە.
باسنيوز
