هۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان ئاشكرا كرا
هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، كۆبوونەوەیەك لە نێوان دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان ئەنجام بدرێت، لە پەرلەمانەوە رای گەیاند كە كۆبوونەوەكە دواخراوە.
لەمبارەیەوە مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمان راگەیاند: "هۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسۆنەكان بەهۆی پشكنینی كۆرۆناوە بووە بۆ دەستەی سەرۆكایەتی و پەرلەمانتاران و كارمەندانی پەرلەمان".
ڕوونیشی كردەوە كە پاش تووشبوونی كارمەندێكی پەرلەمان بە پەتای كۆرۆنا، بڕیار دراوە پشكنین بۆ سەرجەم پەرلەمانتاران و كارمەندانی پەرلەمان بكرێت بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە باری تەندروستی و ئەگەری تووشبوونیان بە كۆرۆنا. گوتیشی: "پاش یەكلابوونەوە و دەركەوتنی ئەنجامەكان، بڕیار لەسەر كۆبوونەوەكەی پەرلەمان دەدرێت".
باسنیوز
