ئەمڕۆ سەرۆک فراکسیۆن و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبنەوە
بڕیارە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2020.6.9 کۆبوونەوەیسەرۆک فراکسیۆنەکان و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت و زۆربەی سەرۆک فراکسیۆنەکان بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن".
گوتیشی کۆبوونەوەکە بۆ رێککەوتنە لەسەر بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان و دیاریکردنی وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان.
هاوکات کۆبوونەوەی لێژنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستیان پێ کردوووەتەوە و دوێنێ دووشەممە یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمان بۆ تاوتوێی ڕەوشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.
باسنیوز
