كەركووك.. هێزە ئەمنییەكان بە هێز بڵاوەیان بە گردبوونەوەیەكی هاووڵاتییان كرد
ئیحسان شەریف، هاووڵاتییەكی دانیشتوی گەڕەكی قادسیەی شاری كەركووكە و بەشداربووی گردبنەوەكە بووە، ڕايگەیاند: "ئێمە وەكوو دانیشتوانی گەڕەكی قادسیەی شاری كەركووك، زیاتر لە مانگێكە ئاوی خواردنەوەی ماڵانمان بڕاوە و چەند جارێك داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە بۆ ئەوەی ئەو كێشەیەمان بۆ چارەسەر بكەن، بەڵام بەم وەزری گەرمایە بەدەم داواكەمانەوە نەهاتن، بۆیە ئەمڕۆ دووشەممە 8/6/2020، گردبوونەوەیەكمان ساز کرد لە دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە گەڕەكەكەمان".
گوتیشی: "ئێمە لە كاتێكدا داوای مافی خۆمان دەكەین، كەچی هێزێكی سەر بە لیوای 61ی حكوومەتی عێراقی هاتنە سەرمان و بە زەبری هێز بڵاوەیان بە گردبوونەوەكمان كرد، ئێستاش نازانین پەنا بۆ كام لا ببەین".
چەند گەڕەكێكی دیكەی شاری كەركووكیش هەمان كێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوەیان هەیە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش وەڵامی هاووڵاتیان نادەنەوە و ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن.
باسنيوز
