تووشبوویه‌كی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەست دا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/6/2020، د. ھێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاندووه: "ئەو تووشبووە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا باری تەندروستی ناجێگیر بوو، بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شەھید ئاسۆ گیانی لەدەست دا".
باسى له‌وه‌ش كردووه: "ئەو كەسە جگە لەوەی تووشى كۆرۆنا ببوو، چەند نەخۆشییەكی دیكەشی ھەبوو".
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه: "تووشبوویه‌کی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوی COVID-19 كه پیاوێكى تەمەن 66 ساڵى دانیشتووی قەزای (سەیدسادق)ى سەر بە پارێزگای سلێمانی بوو، دوای خەواندن و مانه‌وە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا".
باسنيوز
