له هه‌ولێر 13 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/6/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه: "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبوان، 13 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشان کران، تووشبووه نوێیه‌كان پێنج پیاو، سێ ئافرەت، کچێکی گەنج و چوار منداڵن".
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، ھەشت تووشبوو بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشییەکەیان هەیە و سێ تووشبوو لە بازگەی دێگەڵە دوای پشکنین پۆزەتیڤ دەرچوون.
چوار تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی خانزاد شاری هەولێر.
سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ژیان شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی نەورۆز شاری هەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ھەولێر سیتی شاری هەولێر
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ئیسکان شاری هەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕین شاری هەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ئاشتی 2 شاری هەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی شارۆچکەی کۆیە شاری هەولێر.
باس‌نیوز
