وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رونكردنه‌وه له‌سه‌ر ناونانی قوتابخانه‌یه‌ك ده‌دات
به‌گوێره‌ی رونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ، ٦ ی٦ ی ۲۰۲۰ ، خێزانی خوالێخۆشبو جه‌بار فه‌رمان، له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌یبه‌وه‌دا كه وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ره‌زامه‌ندی نه‌داوه قوتابخانه‌یه‌ك به ناوی خوالێخۆشبو (ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان)ه‌وه بكرێت ، به‌ڵام تا ئه‌مرۆش هیچ نوسراوێكی فه‌رمی و نافه‌رمی و ته‌نانه‌ت داواكارییه‌كی نوسراو له‌وباره‌یه‌وه نه‌گه‌یشتوه به وه‌زیری په‌روه‌رده و نه به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
وه‌زیری په‌روه‌رده ته‌نها به ته‌له‌فۆن ئاگاداركراوه‌ته‌وه خانه‌واده‌ی جه‌بار فه‌رمان ده‌یانه‌وێت قوتابخانه‌یه‌ك به‌ناوی كوڕهكهیانهوه بكه‌ن
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رونیشیكردوه‌ته‌وه، ته‌نها به‌ته‌له‌فۆن له دۆخی كه‌ره‌نتینه ئه‌م بابه‌ته به وه‌زیری په‌روه‌رده وتراوه، كه ئه‌و خانه‌واده‌یه ده‌یانه‌وێت كارێكی وا بكه‌ن، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش ئه‌م بابه‌ته‌ی ره‌تنه‌كردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "پاش ته‌واوبونی دۆخی كه‌ره‌نتینه بریاری لێبدرێت و له ئێستادا ده‌وام هه‌موی راگیراوه".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، "بۆ زانیاری هه‌مو لایه‌ك، ده‌سه‌ڵاتی ناونانی قوتابخانه لای وه‌زیری په‌روه‌رده نییه".
ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان له‌ساڵی 1989 له‌دایكبوه و تاقانه‌ی سێ خوشك بو، له رۆژی 18-6-2019 به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه له ئه‌ڵمانیا كۆچی دواییكرد.
خەندان-
