پۆلیسى هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكى ده‌ستگیر كرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/6/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە كەمتر لە 24 كاتژمێر، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ف، س ،م) دەستگیر كرد، كە لە ڕۆژى 4/6/2020 لە گەڕەكی (سێتاقان) یٔۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا یارس)ى سووتاندبوو".
باس له‌وه‌ش كراوه: "تۆمەتباره‌كه دانی بە تاوانەكەیدا ناوه، بۆیە بەپێی ماددە 342 لە یاسای سزادان بەند كراوە".
باسنيوز
