فواد حوسێن بوو بە وەزیری دەرەوەی عێراق

فواد حوسێن بوو بە وەزیری دەرەوەی عێراق
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2020.6.6 لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بۆ متمانەدان بە حەوت وەزیری کابینەی مستەفا کازمی، تەرخان کرابوو، فواد حوسێن کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەنگی متمانەی بەدەست هێنا و بوو بە وەزیری دەروەی عێراق.

لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراقدا کە بە ئامادەبوونی 247 پەرلەمانتار بەڕێوە چوو، فواد حوسێن کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان توانی متمانە وەربگریت و ببێتە وەزیری دەرەوەی عێراق.

ناوی شەشوەزیرەکەی کە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق متمانەیان پێ دراوە بریتییە لە:

حەسەن نازم حەماد، بە وەزیری ڕۆشنبیری.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت.

محەمەد کەریم جاسم، وەزیری کشتوکاڵ.

سالار عەبدولستار، وەزیری دادە کە کوردە و کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.

ئیڤان فایق یەعقووب، وەزیری کۆچ و کۆچبەران.

عەلی عەلا ئەحمەد حوسێن، وەزیری بازرگانی

بەپێی زانیارییەکان هاوکات هادی عامری لە پەرلەمانتاریی عێراق کشایەوە.












باسنيوز



Top