لە وان تا ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە 10 كەس گیانیان لەدەست داوە
پارێزگاری شاری وانی باكووری كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و، ئاماژەی بەوە داوە تا ئێستا لە پارێزگای وان٥٣٠ كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، لەو رێژەیە٤٦٠ تووشبوو چاك بوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە كراون، تا ئێستاش١٠ كەس گیانیان لەدەست داوە و ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئێستا ٧٣ هەزار كەس كەرەنتینە كراون.
لە راگەیاندنەكەی پارێزگاردا هاتووە، كۆرۆنا لەژێر كۆنتڕۆڵدایە و توانراوە مەترسییەكەی لەسەر هاووڵاتیانی شارەكە نەهێڵن.
باسنيوز
