کچە پەنابەرێکی سیاسیی کورد مەترسیی دیپۆرتکردنەوە بۆ ئێرانی لەسەرە
بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە ئارەزوو ئەلیاسی بۆ خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە لەبەر ئەوەی کە بنەماڵەکەی سەر بە حیزبی دیموکرات و سیاسی بوون، ساڵی 2015 لەگەڵ بنەماڵەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەجێ دەهێڵن کۆچ دەکەن و چوونەتە سویسرا لەوێ داوای پەنابەریی سیاسییان کردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە لە ماوەی ئەم 5 ساڵەدا چەند جار لەلایەن وڵاتی سویسراوە وڵامی رەدی وەر گرتووە و مافی پەنابەریی پێ نەدراوە و دەوڵەتی سویسرا ڕێکەوتی 31ی مانگی7ی 2020ی بۆ دیاری کردووە کە ئەم کچە کوردە رادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکاتەوە.
ئارەزوو چالاکێکی سیاسییە و ئەندامی حیزبی دیموکراتە و لە یەکێتیی لاواندا چالاک بووە، ئەگەر ڕادەستی ئێران بکرێتەوە گیانی لە مەترسیدا دەبێت.
لە گرتتە ڤیدیۆیەدا داوا لە هەموو رێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان کردووە بە دەنگییەوە بڕۆن لە هەر ڕێگەیەکەوە بتوانن یارمەتی بدەن و رێگری ئەوە بن نەینێرنەوە بۆ ئێران.
باسنيوز
