ڕەوشی تەندروستیی تووشبوویەکی کۆرۆنا لە دهۆک ناجێگیرە
لەمبارەوە د. موئەیەد ئەغالی، سەرپەرشتی نەخۆشانی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: "ئێستا ڕەوشی تەندروستیی زۆربەی تووشبوانی کۆرۆنا لە دهۆک باشە و تەنیا دوو کەسیان نەبێ کە باری تەندروستییان ناجێگیرە و یەک لەو دوو کەسەش ڕەوشی تەندروستیی زۆر ناجێگیرە و گیانی لە مەترسیدایە و ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ چارەسەریی دەدەین کە ڕەوشی بەرەو باشبوون بچێت".
لە پارێزگای دهۆک بەگشتی هەتا ئێستا 97 تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراون و کە هەتا ئێستا 26 کەسیان چاک بوونەتەوە و ئێستاش 71 تووشبوو بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی دهۆک ماون و هەموویان چارەسەر وەردەگرن.
باسنیوز
