سەرکردەیەکی بزووتنهوهی ئیسلامی: داخستنی ئەو پەیجانەی درۆ بڵاو دەکەنەوە جێی دڵخۆشییە
کۆمپانیای (فەیسبووک) بە فەرمی داخستنی ٢٣٤ پەیج، ٧١ ئەکاونت، پێنج گرووپ و ٣١ ئەکاونتی ئینستاگرامی راگەیاند کە لە لایەن دەزگای زانیاریی یەکێتییەوە دروست کراون و سەرجەمیان ٤ ملیۆن و نیو فۆڵۆوەر و فانیان هەبووە، لە سەرجەم پەیجەکاندا ٢٧٠ هەزار دۆلار خەرج کراوە. کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو پەیجانە هەواڵی ناڕاست و درۆیان بڵاو کردووەتەوە و سووکایەتییان بە نەیارانیان کردووە.
لەمبارەیەشەوە ئهنوهر عهنهبی، ئهندامی مهكتهبی سیاسیی بزووتنهوهی ئیسلامیی كوردستان رايگەیاند: ”پێش ئهوهی ئاسایشی كوردستان لە ڕێگەی ئهو پهیجانهوه تێک بدرێت، ئاسایشی كۆمهڵایهتییان تێكداوه، گەورەترین گرفتی كۆمهڵاتی لهم ڕێگەیەوە دروست کراوە، بۆیە دهست خۆشی لە هەنگاوی داخستنی دەکەین و ڕێگرتن لە هەر کارێکی ناقانوونی بە باش دەزانین“.
بە پێویستیشی زانی، هێزە سیاسییەکان ئاگادار بن و لە ڕێگەی خۆیانەوە راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەن، ”نەک پەنا بۆ فەیسبووک ببەن، چونکە هیچ ئیعتیبارێکی نییە“.
سەرکردە باڵاکەی بزووتنەوەی ئیسلامی پرسیاری ئەوە دەکات کە ئاخۆ بۆچی ئەم پەیجانە دابنرێن؟
باسنيوز
