له ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین چوار كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/6/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبوان، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشان کران، كه پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن 52 و 36 ساڵ و کوڕێکی تەمەن 17 ساڵ بوون، تووشبوویه‌کیان نیشانەی نەخۆشی ھەیە، تووشبوانی دیكه ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون".
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕینن لە ڕانیە، یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی سەردەمه لە ڕانیە، تووشبووه‌كه‌ى دیكه‌ش دانیشتووی گەڕەکی مامۆستایانه لە چواڕقوڕنە.
باسنيوز
