لە سلێمانی حەفتاوحەفت کەسی دیکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

لە سلێمانی حەفتاوحەفت کەسی دیکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە (٧٧) حەفتاوحەفت کەسی دیکە لە پارێزگای سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستییە:-
دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەفتا و حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چل پیاو و بیست و پێنج ئافرەت و سێ کچی گەنج و سێ کوڕی گەنچ و شەش منداڵ، بیست و یەك تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و پەنجا و شەش تووشبووەکەی دیکە نیشانەیان هەیە.

پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچاماڵ.
پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.
یەك تووشبوو دانیشتووی کۆمەڵگەی باریكە سەر بە ناحیەی عەربەت.
شەست و شەش تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی
٤ حوزەیران ٢٠٢٠
Top