لە گەرمیان حەوت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە تێیدا هاتووە: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران.
دەقی راگەیاندراوەکە:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، سێ ئافرەت تەمەن ٤٤ و ٣٨ و ٢٠ ساڵ و سێ پیاو تەمەن ٣٥ و ٣٠ و ٣٠ ساڵ و کچێکی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بنگرد لە قەزای کەلار.
سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شەھیدان قەزای کەلار.
دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی گوڵەجۆ قەزای کفری.
وەزارەتی تەندروستی
٤ حوزەیران ٢٠٢٠
باسنیوز
