شەش کەسی دیکە لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون

شەش کەسی دیکە لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی شەش کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک راگەیاند.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە تێیدا هاتووە: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری دھۆك دەستنیشانکران.

روونیشکراوەتەوە، تووشبووەکان دوو ئافرەت تەمەن ٣٥ و ٣٤ ساڵ و چوار منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ و ٨ و ٣,٥ ساڵن، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون، دانیشتووی شاری دھۆکن.











باسنیوز

Top