لە هەولێر حەوت کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

لە هەولێر حەوت کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی حەوت حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر راگەیاند.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە تێیدا هاتووە: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران.

روونیشکراوەتەوە، تووشبووەکان سێ پیاو تەمەن ٦٠ و ٢٦ و ٢٠ ساڵ و سێ ئافرەت تەمەن ٥٧ و ٢٧ و ٢٣ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٦ ساڵەن، کە ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کوێستانە و شەش تووشبووەکەی دیکەش دانیشتووی گەڕەکی ھەولێری نوێن لە شار هەولێر.













باسنیوز



Top