وەزارەتی تەندروستی: دوو کەسی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەست دا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە دوو کەسی دیکە لە تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەست داوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وەزارەتی تەندروستی بەم بۆنەوە بڵاوی کردووەتەوە هاتوو: "ئەو دوو هاووڵاتییە دوو پیاوی تەمەن51 و 85 ساڵ و دانیشتووی شاری سلێمانی بوون و لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست داوە".
دوو پیاوی تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 تەمەن51 و 85 ساڵ دانیشتووی شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
٤ حوزەیران ٢٠٢٠
باسنیوز
