ئاگادارییەک بۆ سوودمەندانی پڕۆژەی قەرزی بچووک بڵاو کراویەوە
بەپێی راگەیاندراوێکی بەرێوەبەرایەتی قەرزی بچووک کە تێیدا هاتووە: "سوودمەندانی قەرزی بچووک ئاگادار دەکەینەوە ئەوانەی قیستی قەرزی بچووکیان لە ئەستۆ ماوە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیـران بریاڕیدا کە داشکاندنى ڕێژەی 15% لە سەدا پازدە لەو پێشینانەى حکوومەت کە لەلای هاووڵاتیيانە وەک (پێشینەى خانووبەرە و پێشینەى هاوسەرگیـریی و قەرزى بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی و پێشینەی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری) بە مەرجێک هاووڵاتیيان ئامادە بن تا ڕۆژى ١٥ى تەمموزی ٢٠٢٠ تەواوى بڕى پێشینەکان بۆ حکوومەت بگەڕێننەوە".
هەروەها روونیشکراوەتەوە، کە ئەم بڕگەیە قەرزە بازرگانییەکان ناگرێتەوە کە بە کۆمپانیا و بەڵێندەر و وەبەرهێنەران دراون وەک ئاسانکاریی بانکی لەلایەن بانکە بازرگانییەکانەوە.
باسنيوز
