لە سۆران هاووڵاتییەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە سۆران هاووڵاتییەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، ئاشکرای کرد هاووڵاتییەكی خێزانداری دانیشتووی شاری سۆران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

موقەدەم شەماڵ دێواری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، رایگەیاند: "كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 3-6-2020 بە بوونی تەرمێك بەناوی ( ر.م.د) لەدایكبووی 1962 دانیشتووی گەڕەكی جوندیان 2 لە سۆران ئاگادار كراینەوە، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی بەڵگە و تاوان، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە لەسەر فەرمانی دادوەری سۆران ڕێكارەكانی پشكنین و هێلكاری شوێنی ڕووداو ئەنجام درا".

ئەوەشی ئاشكرا كرد: "بەپێی لێكۆڵێنەوە سەرەتاییەكان و گوتەی خێزانی مردوو، گومان دەكرێت ناوبراو نەخۆشیی دەروونی هەبووبێت و بەم هۆیەوە خۆی خنكاندبێت، بۆ زانیاری زیاتر تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە و لێكۆڵینەوە لەم رووداوە بەردەوامە".











باسنیوز


Top