كه‌سێك له چه‌مچه‌ماڵ كوژرا
شه‌ریف مه‌لا ره‌حیم، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی چه‌مچه‌ماڵ، ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/6/2020، كه‌سێك به برینداری هێنرایه نه‌خۆشخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كه له ڕێگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بۆ قادر كه‌ره‌م ته‌قه‌ی لێ كرابوو و فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتبوو".
گوتیشی: "ئه‌و كه‌سه خه‌ڵكی ته‌كیه‌ی جه‌باری بووه به ناوی (س، غ) ته‌مه‌نی 45 ساڵ بووه، به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی سلێمانیمان كرد، به‌ڵام له سلێمانی گیانی له‌ده‌ست دا".
گوته‌بێژی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
باس‌نیوز
