وەزارەتی تەندروستی: دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کران
هەردوو تووشبووەکە دوو ئافرەتی تەمەن ٧٥ و ٣٢ ساڵ و دانیشتووی ناحیەی خەلیفانی سەر بە قەزای سۆرانن.
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، دوو ئافرەت تەمەن ٧٥ و ٣٢ ساڵ، تووشبویەکیان نیشانەی نەخۆشییەکەی ھەیە و تووشبووەکەی دیکە بەرکەوتووی ھەمان نەخۆشە.
هەردوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفان لە قەزای سۆرانن.
وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠
باسنيوز
