تیرۆریستانی داعش لە سنووری مەخموور بە فڕۆكەی جەنگی بۆردومان كران

تیرۆریستانی داعش لە سنووری مەخموور بە فڕۆكەی جەنگی بۆردومان كران
قایمقامی قەزای مەخموور ڕای دەگەیەنێت، لە سنووری مەخەموور تیرۆریستانی داعش بە فڕۆكەی جەنگی بە چڕی بۆردومان كراون.

رزگار محەمەد، قایمقامی قەزای مەخموور، ڕایگەیاند: "لە شەوی سێشەممەی رابردوەوە، تاكوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 3/6/2020، فڕۆكە جەنگییەكانی حكوومەتی عێراق تیرۆریستانی داعشیان لە دەوروبەری گوندەكانی (بەردە سپی) و (عەلی ڕەش) لە بناری چیای "قەرەچووخ" بە چڕی بۆردومان كردووە".

گوتیشی: "بەڵام تاكوو ئێستا لەلایەن فیرقەی 14ی سوپای عێراقەوە ئاگادار نەكراوینەتەوە كە زیانەكانی داعش بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە چی بووە كە چەندیان لێ كوژراوە و بریندار بووە".

ماوەیەكە جموجۆڵی چەكدارانی داعش لە سنووری قەزای مەخموور زیادی كردووە كە ناوە ناوە هێرش دەکەنە سەر هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییە عێراقییەكان و ئاگر لە دەخڵودانی جووتیارانی سنوورەکە بەر دەدەن و هێز عێراقییەکانیش توانای دابینکردنی ئەمنیەتی ناوچەکەیان نییە.











باسنیوز


Top