ئهنجوومهنی سهركردایهتی پارێزگای ههولێری پارتی پەیامێکی بڵاو کردەوە
ئهنجوومهنی سهركردایهتی پارێزگای ههولێری پارتی دیموکراتی کوردستان سوپاسی دانیشتووانی خەڵکی هەولێر دەکات لەبەرامبەر پابەندبوون و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ و رێنماییە تەندروستییەکان.
دهقی پهیامهكهی:
هاوشارانی ئازیز
هەولێریانی خۆشەویست
سوپاس بۆ خۆراگریتان لە بەرامبەر رووبەڕووبوونەوەی پەتای جیهانی کۆرۆنا، کە ئەم پەتایە ئەمڕۆ لە سەرتاسەری دوونیا کاریگەری گەورەی ئابووری و تێکدانی ژیانی ئاسایی دروست کردووە. لە سۆنگەی هەستکردنمان بە زەحمەتی ژیان و ئازاری سەختی ئابووری ئێوە، بە پێویستمان زانی سوپاستان بکەین، کە ئێوە لە پێناو سەلامەتی خۆتان و کۆمەڵگه، تەواو پەیوەست بوونە بە رێکارە تەندروستیەکان.
دڵنیاین پێکەوە ئەم دۆخە تێدە پەڕێنین و وەك هەمیشە هەولێر و کوردستان سەلامەت و ئارام و ئاوەدان دەبێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر
2/6/2020
