چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەست دا

چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەست دا


وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی چوار کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە تێیدا هاتووە: "چوار تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 گیانیان لەدەستدا، سێ پیاو تەمەن ٧٥ و ٥٨ و ٥٢ ساڵ و ئافرەتێك تەمەن ٧٠ ساڵ، کە سێ لە خوالێخۆشبووان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و یەک خوالێخۆشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە و دوای خەواندنیان لە نەخۆشخانە و مانەوەیان گیانیان سپارد".

وەزارەتی تەندروستی وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارە هاووڵاتییان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.




باسنيوز
Top