حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە كێشه‌ی كرێكارانی پاككه‌ره‌وه‌ی گه‌رمیان هێنا
به‌رزان كه‌ریم به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان رایگه‌یاند "پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چوار مانگ پاره‌ی كرێكارانی كۆمپانیای سه‌گرمه نه‌درا و به‌و هۆیه‌وه ناوبه‌ناو ده‌ستیان ده‌دایه مانگرتن، خۆڵ و خاشاكێكی زۆر له گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌لار كۆده‌بووه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌و كێشه‌یە چاره‌سه‌ر كرا".
گوتیشی "پاش هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی دوو مانگیان پێدرا".
به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان گوتیشی كرێكارانی پاككه‌ره‌وه ده‌ست ده‌كه‌نەوە به پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
باس‌نیوز
