ئەنجوومەنی وەزیران گفتوکۆ لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دەکا
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان ڕایگەیاند، دەنگۆی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران هیچ ڕاستیەکی تێدا نییە، گوتی: "سەرۆکی حکوومەت بە هیج جۆرێک لەگەڵ دەستکاریکردنی مووچە و کەمکردنەوەی مووچە نییە، بەڵکوو ئەوەی دەکرێ بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە یاسای چاکسازی جێبەجێ دەکرێ، دەرماڵەی فەرمانبەران ڕێکدەخرێتەوە".
سەرچاوەکە زیاتر گوتیشی: "ئەوەی دەرماڵەی ناشایستەی پێدرابێت لێی وەردەگیریتەوە، هەروەها لیستی مووچە لە کەسانی بندیوار و ناشایستە پاک دەکرێتەوە، بە هیچ جۆرێک دەستکاری مووچەی فەرمانبەران ناکرێ".
ئەو سەرچاوەیه ئاشکراشیکرد. لە کۆبوونەوەی سبەی چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران بابەتی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و یاسای چاکسازی باسی لێوەدەکرێ، هەروەها لەو کۆبونەوەیە گفتوگۆ لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەکرێ.
باسنیوز
