هەولێر.. لە سبەیەوە سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکرێنەوە

هەولێر.. لە سبەیەوە سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکرێنەوە
کەمێک پێش ئێستا ل کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند کە لە کاتژمێر شەشی سبەی ئێوارەوە سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بە پابەندبوونی تەواوی رێنمایی تەندروستییەوە دەکرێنەوە.


لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاند کە کار و کاسبی و تەندروستیی خەڵکیان بەلاوە گرنگە بۆیە بڕیاری کردنەوەی بازاڕ و دووکان و شوێنە گشتییەکان داوە ئەویش بە پابەندبوونی تەواوی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا.

گوتیشی: "سوپاسی تەواوی دانیشتووانی پارێزگای هەولێر دەکەین کە ئەمڕۆ پابەندبوونی تەواویان بە قەدەغەی هاتوچۆوە هەبووە"

راشیگەیاند کە بە هەمان شێوەی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان لە کاتژمێر شەشی سبەیەوە نۆرینگە و نەخۆشخانەکانیش دەکرێنەوە و دەبێت پابەندبوونی تەواو بە رێنماییە تەندروستییەکان هەبێت.

ڕوونیشکردەوە کە قایمقامییەت و لیژنە تایبەتمەندەکانی پارێزگای هەولێر چاودێری تەواوی سەرجەم شوێنەکان دەکەن و ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرانبەر هەر کەسێک دەگیرێتە بەر کە پابەندی رێنماییەکان نەبێت.










باسنيوز


Top