پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کۆمەڵی ئیسلامی دەکات

پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کۆمەڵی ئیسلامی دەکات
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ بۆنه‌ی 19ەهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئەو حزبە کرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی مەکتەبی سیاسی پارتیدا هاتووه‌: "ئەرکی سەرشانی ھەموو ھێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانە کە لە ئاست تەحەدیەکان و سەختی قۆناغەکەدابن، ھاوکات کاربکرێت بۆ پێکەوەیی و رێکخستنی نێوماڵی کوردی و قوڵکردنەوەی گیانی یەکترقبوڵکردن و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی و تەبایی کۆمەڵگەکەمان لە پێناو پاراستنی دەستەکەوتەکانمان و بەرەوپێشبردنی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ ھاوڵاتیان".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان

به‌ڕێزان ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان

بەبۆنەی نۆزدەھەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سه‌رجه‌م كادر و ئه‌ندام و لایەنگرانی حزبه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

ئەم یادەتان لەکاتێکدا پیرۆز دەکەین، کە کوردستان و ناوچەکە و جیھان روبەڕووی پەتای مەترسیداری کۆڕۆنا و، قەیرانی تەندروستی و ئابووری بوونەتەوە، کە ئەمەش دەرھاویشتە و کاریگەری نەرێنی چەند لایەنەی ھەیە، بۆیە ئەرکی سەرشانی ھەموو ھێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانە کە لە ئاست تەحەدییەکان و سەختی قۆناغەکەدابن، ھاوکات کاربکرێت بۆ پێکەوەیی و رێکخستنی نێوماڵی کوردی و قوڵکردنەوەی گیانی یەکترقبوڵکردن و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی و تەبایی کۆمەڵگەکەمان لە پێناو پاراستنی دەستەکەوتەکانمان و بەرەوپێشبردنی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ ھاووڵاتیان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان










باسنيوز


Top